وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گه‌یاندن یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی کردنی بوارەکانی گواستنەوە و گه‌یاندنه لە هەرێمی کوردستان .
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کابینه‌ی یه‌که‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به پشت به‌ستن به یاسای ژماره( 2)ی ساڵی( 1993 )ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دامه‌زرا و ده‌ست به‌کاربوو.
وێڕای بوونی دوو گه‌مارۆی سه‌ختی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و عیراق له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و نه‌بوونی هیچ ژێرخانێکی پته‌وی ئه‌م دوو بواره له کوردستان، به‌ڵام به هه‌وڵ و توانای هه‌موو لایه‌ک ده‌ستکرا به ئه‌نجامدانی کار و پرۆژه له هه‌ردوو بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له کوردستان و پێشکه‌وتنی زۆرباش به‌ده‌ست هاتن و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشیان هه‌بووه له‌سه‌ر بواری ئابووری و خزمه‌تکردن به هاووڵاتیان.
پرۆژه گرنگه‌کانی فڕۆکه‌خانه له کوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تۆڕی مۆبایل له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه به پشتیوانی وه‌زاره‌ت و تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت که له لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه ئاسانکاری زۆریان بۆ کراوه‌و ده‌کرێت و دانانی ده‌یان بگۆڕی ته‌له‌فۆنی نۆڕمال و دانانی تۆڕی کێبلی رووناکی به سه‌دان کیلۆمه‌تر و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی کێبلی ته‌له‌فۆن به ئه‌وروپا و ده‌وروبه‌ر و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆنی نۆڕمالی وایه‌رلێس شایه‌تی ئه‌م راستییه‌ن.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاروباره‌کان هه‌ردوو بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له یه‌کتر جیاکرانه‌وه و وه‌کو دوو وه‌زاره‌ت کاریان دەکرد و لەگەڵ دامەزراندنی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری تێکەڵکردنەوەی چەند وەزارەتێک هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش تێکەڵ کرانەوە .
وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گه‌یاندن به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پرۆژه گرنگه‌کانی و به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه زانستیه‌کانی بواری گه‌یاندن، ئێستا سیسته‌می گه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له سیسته‌مه هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه و هەروەها باری گواستنەوە بەرنامەی باشی بۆ دانراوە چ بۆ رێکخستنی و چ بۆ کردنەوەی پرۆژەی گرنگ بە تایبەتی هێڵی ئاسنین و لەو قۆناغەشدا هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەیە بەگوێرەی ستانداردی جیهانی لەرووی سیستەمی تەکنیکی و کارکردن بە فڕۆکەخانەی پێشکەوتوو دادەنرێن لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.