وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت بەسەردەکاتەوە

Tuesday, May 29, 2012

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکاروباری بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت ،سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٩-٥-٢٠١٢ بەڕێز (جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنی و کەشناسی و بوومەلەرزە و سەنتەری هەولێری نێودەوڵەتی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستە کرد.
 
 


شه‌پۆلێكی خۆڵبارین عیراق و هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
Wednesday, May 30, 2012

له‌سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌مێنێته‌وه‌، پێشبینیش ده‌كرێت له‌هه‌ندێك شوێن نمه‌ بارانی له‌گه‌ڵدا بێت.




له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆڵبارین ده‌ستیپێكرده‌وه‌
Thursday, May 24, 2012

جارێكی‌ دیكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆڵبارین ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ تا سبه‌ینێ‌ به‌رده‌وام بێت.




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە شاندێکی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد
Tuesday, May 22, 2012

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٢-٥-٢٠١٢ بەڕێز (سیاویش جۆنسون ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە شاندێکی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (علی حسین) بەرپرسی لق کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێزیان کردبوو.




شاندێکی کۆمپانیایRENAISSANSE تورکی سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات
Tuesday, May 22, 2012

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرێز (جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە نووسینگەکەیدا پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایRENAISSANSE تورکی کرد کە لەلایەن بەڕێز (نیعمەتوڵڵا فەروخ نیا) سەرۆکایەتی دەکرا .




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن : هه‌ر قۆرخكارییه‌ك هه‌بێت هه‌ڵیده‌گرین و وه‌لای ده‌نێین
Sunday, May 20, 2012

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەڕێز (جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ) سیاسەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەریمی کوردستان دەخاتەڕوو و خاڵی سەرەکی نەهێشتنی قۆرخکاری دەبێت لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی بواری ئینتەرنیت و لێرەدا دەقی لێدوانەکە بخوێنەوە.




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رۆژی جیهانی گەیاندن پیرۆز دەکات
Wednesday, May 16, 2012

رۆژی ١٧ ی ئایاری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی گەیاندن و کۆمەڵگای زانیارییە و لە سەرانسەری جیهان بە گشتی و لە بارەگای یەکێتی نێودەوڵەتی گەیاندن بە تایبەتی لە ژنێف چالاکی جۆراوجۆر سازدەکرێت و مەبەست لەو رۆژە چەسپاندن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەیاندن و زانیارییە بۆ هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی.




١٧ ی ئایار رۆژی جیهانی گەیاندن و کۆمەڵگای زانیاری
Wednesday, May 16, 2012

لە ساڵی ١٩٦٩ وە رۆژی ١٧ ی ئایار وەکو رۆژی جیهانی گەیاندن دیاریکراوە و لەو رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر بەرێوەدەچێت کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزاراندنی یەکیتی نێودەوڵەتی گەیاندن و یەکەمین پرۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی لەبارەی( بروسکە - البرق) لە ساڵی ١٨٦٥ دا.




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە کۆمپانیایەکی ئۆردۆنی دەکات
Tuesday, May 15, 2012

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٥-٥-٢٠١٢ بەڕێز (سیاویش جۆنسۆن ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە شاندی کۆمپانیای ITACـی ئۆردۆنی بە هاوڕێیىەتی چەندین شارەزای بوارەکە کرد




له‌سلێمانی (569) ملیمه‌تر باران باریوه‌و ئه‌مڕۆش خۆڵباران كۆتایی دێت
Tuesday, May 15, 2012

له‌ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردودا له‌سلێمانی، دوو ملیمه‌تر باران باریوه‌ و كۆی گشتی گه‌یاندۆته‌ (569) ملیمه‌تر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا كه‌ش و ئاوو هه‌وا خۆشده‌بێت و خۆڵبارینه‌كه‌ش نامێنێت.




شاندێکی بولگاریا سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات
Tuesday, May 08, 2012

شاندێکی حکومەتی بولگاریا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان سیمۆن دیانكۆف جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی بولگاریا و شاندێکی بازرگانی یاوه‌ری كه‌ بریتی بوون لە نوێنەرانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بولگاریا له‌ بواری بانكی تایبه‌ت و كشتوكاڵ و كاره‌با و كۆمپانیای سۆفت وێرد تایبه‌ت به‌ ته‌كنۆلۆژیا و رێكخستنی سیسته‌می مووچه‌ و باج و گومرگه‌كان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز (جۆنسۆن سیاوش) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی لە وەزارەت پێشوازییان لێکرا.




کونسوڵی گشتی ئەردەنی هاشمی پیرۆزبایی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکات
Sunday, April 29, 2012

ئه‌مرِۆ بەڕێز ( فايز خوری ) کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەنی هاشمی لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنی كرد و لەلایەن بەڕێز (جۆنسۆن سیاوش) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لێکرا.




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە شاندی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کرد
Thursday, April 26, 2012

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەرێز (جۆنسۆن سیاویش) وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کرد.




وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەرنامەیەکی تازە بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنیت دادەڕێژێت
Thursday, April 26, 2012

دوێنێ 25/4/2012 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبووه‌و پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2012 ی تاوتوێكرد.




بەڕێوەبەرانی گشتی کاروباری مەسیحی و ئێزیدیەکان سەردانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکەن .
Wednesday, April 25, 2012

بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی دەستەبەکاربوونی لە پۆستی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هەریەک لە بەڕێزان (خالد جەمال ئەلبیر) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان و بەڕێز ( خەیری بۆزانی) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزیدیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی بەڕێز(جۆنسۆن سیاوش) یان کرد .




وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە شاندی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی دەکات
Wednesday, April 25, 2012

بەرێز (جۆنسۆن سیاوش) وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی کرد کە لە بواری گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی کاردەکەن.



Copyright © 2010, MOC - KRG - Iraq . All Rights Reserved